بافڵ جەلال تاڵەبانی و جۆن کێری کۆبوونەوە

  2024-02-16  | 
دۆسیە:  یەکێتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەراوێزی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ جۆن کێری، نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ گۆڕانی کەشوهەوا کۆبووەوە.

لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، لەدیدارێکدا دۆخی سیاسیی هەرێم و عیراق و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر ژینگەی وڵات گفتوگۆی لەبارەوەکرا، جەخت لە خێراترکردنی هەنگاوەکان بە ئاڕاستەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەو قەیرانانەی رووبەڕووی مرۆڤایەتی بووەتەوە.

ئاماژە بەوەشداوە، لە درێژەی دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سیاسەت و ستراتیژی یەکێتی خستەڕوو و وتی، هەوڵەکانمان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی ژینگەیەکی تەندروستترە.

لە بەرامبەردا جۆن کێری ستایشی هەوڵ و هەنگاوەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و وتی، جێگەی دڵخۆشییە بەهەمان رۆحیەتی سەرۆک مام جەلالەوە درێژە بە کاری سیاسی دەدەن و هەنگاوەکانتان لەپێناو پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکاندایە.


ڕیکلام