پاش کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری ورد، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوبەری گشتیی دژەتیرۆر، هێزەکانی دژەتیرۆر بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان، فەوجی تەکتیکی یەک (ص م)، فەوجی کەرکوک و نەینەوا و سەڵاحەدینی سەر بە دژەتیرۆری عێراق، فرقەی هێزی تایبەتی عێراق، ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنوری حەمرین ئەنجامدا.
ئۆپەراسیۆنەکە سەرەتا بە هێرشی ئاسمانی چڕ دەستیپێکرد و توانرا ئامانجەکان بە وردی بپێکرێن، پاشان لە زەمینەوە توانرا بە نزیکەی لە پانتایی 25 کیلۆمەتردا 18 ناوچەی بەئامانجگیراوی گومانلێکراو پاکبکرێتەوە و دەستبەسەر چەند کۆگایەکی چەک بگیرێت کە بڕێکی زۆر تەقەمەنی قورس و مامناوەندی تێدابوو.
دژەتیرۆر و هاوپەیمانەکانی بەردەوامدەبن لە پاککردنەوەی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەر مەترسییەک کە گروپە تیرۆرستییەکان دروستیبکەن.