هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایانگەیاند ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ ئازادکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی گرێ سپی و سەرێ کانی لە دەستی تورکیا.
هەسەدە داوای لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە کردووە پێش کۆتایی ساڵ ناوچەکە چۆڵ بکەن. هەروەها داوایان لە خێزانە عەرەبە ھاوردەکراوەکان و چەکدارانی سەر بە تورکیا کردووە "سوود لەم دوایین هەلە وەربگرن" و ناوچەکە بەجێبهێڵن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هەسەدە داوای لە خەڵکی ناوچەکە کردووە پەیوەندی بە ڕیزەکانیانەوە بکەن و پشتیوانیان بن لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی ناوچەکانیان. هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە "تورکیای داگیرکەر هەرگیز گرنگی بە ژیانی سورییەکان نادات."
شایەنی باسە ئەم دوو شارە لە ساڵی ٢٠١٩وە لە لایەن تورکیا و گرووپە چەکدارە سەر بە تورکیاوە داگیرکراون.