سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، ئەمڕۆ دووشەممە بەڵێنی دا پشت لەو شەڕڤانە کوردانە نەکات کە هاوپەیمانی ڕۆژئاوان لە شەڕی دژە تیرۆردا.
لە وتارێکیدا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی باڵیۆزە فەرەنسییەکان، ماکرۆن ڕایگەیاند کە "وەفادار" دەمێنێتەوە بۆ "شەڕڤانانی ئازادی وەک کوردەکان" کە بەرەنگاری تیرۆر و بەتایبەت ڕێکخراوی داعش دەبنەوە.
ماکرۆن ئاماژەی بەوەدا کە فەرەنسا بۆ ماوەیەکی درێژ هاوکاری پرۆسەی گواستنەوە دەکات بۆ بنیاتنانی، "سوریایەکی سەربەخۆ و ئازاد کە ڕێز لە فرەیی نەتەوەیی، سیاسی و تایفی خۆی بگرێت."