هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردەوە، "هێزەکانمان لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا و بە کرێگیراوەکانیاندا شەش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانییان خستۆتەخوارەوە"
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوێنی هێرشێكی گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا بۆ سەر بەنداوی تشرین پوچەڵکرایەوە و لە شەڕ و پێکدادانی نێوان شەڕڤانان و گروپە چەكدارەكان، سێ چەكدار كوژران و دوو چەكداری دیكەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای شكستەكەیان گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا بە ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان بۆ سەر پێگەکانی هەسەدە دەستپێکرد و یەکەکانی شەهید هارونی هەسەدە، توانیان شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بخەنە خوارەوە کە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژیشیان تێدابوو.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لە بەرەی قەرەقۆزاك توركیا و گروپە چەكدارەكانی، گوندەکانی بیرحەسو و خاشخاشایان بە تۆپخانەی قورس بۆردومانکرد و زیانی ماددی بە دانیشتوانەکەی گەیاند، هاوکات فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بە درێژایی دوێنێ بەسەر شاری کۆبانی و شارۆچکەی عەین عیسا و لادێکانی دەوروبەریان فڕیوە.