ئەندامێکی كۆنگرێسی ئەمریكا رایگەیاند، بانكی رافیدەینی عێراقی هاوكاری وڵاتانی پاڵپشتی تیرۆر دەكات، جەختیشی كردەوە كە پێویستە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای توندی بەسەردا بسەپێنێت.
جۆ ویڵسۆن، ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا بڵاویكردەوە، بەڵگەمان هەیە بانكی حكومەتی عێراق (رافیدەین) پاڵپشتی و هاوكاری دارایی پێشكەش بە میلیشیا و گرووپە تیرۆریستیەكانی سەر بە حوسییەكانی یەمەن كردووە.
دەشڵێت، كار لەسەر ئەوە دەكەین لە رێگەی یاسایەكەوە لە كۆنگرێسی ئەمریكا بودجە لەسەر بانكی رافیدەین ببڕین.
ئاژەی بەوەشدا، لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا گفتوگۆ دەكەین بۆ ئەوەی سزای توند بەسەر بانكی رافیدەین بسەپێنین.