دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق تیرۆرستێک لە ڕیاز دەستگیردەکەن

  2025-09-20  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پاش بەدواداچوونی هەواڵگری ورد، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانان و دەزگای دژەتیرۆری عێراق، ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنوری پارێزگای کەرکوک ئەنجامدا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا توانرا تیرۆرستێکی داواکراو دەستگیربکرێت کە پێشینەی کاری هەبووە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستی القاعیدە و دواتریش ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش و هەتا کاتی دەستگیرکردنی کاری لۆجیستی و دابینکردنی پێداویستی بۆ ئەو ڕێکخراوە کردووە.

 تیرۆرستی داواکراو پاش دەستگیرکردنی، دەستبەجێ ڕادەستی یاساکرا بەمەبەستی سزادانی.


ڕیکلام