ئەنجومەنی دەوڵەت بۆچونەكانی خۆی سهبارهت به یهكلاكردنهوهی كێشهكانی نێوان ههولێر و بهغدا لهبارهی داهاتە نانهوتییەکان ئاڕاستهی ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق دەکات.
بهگوێرهی نوسراوهكهی ئهنجومهنی دهوڵهت؛
یەکەم: داهاتەکان داهاتی کۆتایی گەنجینەی گشتیی دەوڵەتن و دواتر بەپێی ئەو رێژەیەی لە بڕگەی (یەکەم)ی ماددەی (29)ی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی ژمارە (6)ی ساڵی 2019 دیاریکراوە، تەرخان دەکرێن.
دووەم: ئەلف: مەبەست لە باج، گومرگ و ئەو داهاتانەی دیکە کە لە بڕگەی (1)ی ماددەی (29)ی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی ژمارە (6)ی ساڵی 2019 ئاماژەیان پێکراوە، ئەو باج و گومرگانەن کە بەپێی یاساکانی فیدراڵی، یان هەر یاسایەکی دیکەی خۆجێی لە چوارچێوەی دەسەڵاتی گومرگیی دەوڵەتدا کۆدەکرێنەوە.
ب: تەواوی باج و گومرگە کۆکراوەکان لەلایەن دەسەڵاتی گومرگەوە دەگوازرێنەوە بۆ گەنجینەی گشتیی دەوڵەت.
سێیەم: داهاتی فرۆشتن و سپاردنی ئەو پارە گشتییانەی دەگەڕێنەوە بۆ دارایی ناوەندیی دەوڵەت، بە سزاکانیشەوە، بە تەواوی دەگوازرێنەوە بۆ گەنجینەی گشتیی دەوڵەت.
چوارەم: هیچ رێگرییەکی یاسایی نییە وەزارەتی دارایی مقاسە بکات لەنێوان شایستەی هەرێم یاخود پارێزگاکان و ئەو داهاتانەی کە دەبێت بگوازرێنەوە بۆ گەنجینەی گشتیی دەوڵەت.
پێنجەم: باج و گومرگی دەروازەکانی سنوور، بە داهاتی گومرگی هەژمار دەکرێن، ئەمەش بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ماددەی (21)ی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی ژمارە (13)ی ساڵی 2023 و ماددەی (29)ی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی ژمارە (6)ی ساڵی 2019.
شەشەم: حوکمەکانی یاسای بودجەی گشتی بەسەر هەرێمی کوردستاندا جێبەجێ دەکرێن، مەگەر بە روونی ئاماژە بە پێچەوانەکەی کرابێت.